به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری مه‌حه‌لی كۆمه‌ڵه تی وی له شاری سنه، رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، هه‌زاران موعه‌لیم و فه‌رهه‌نگی له شاره جیاجیاكانی كوردستان له‌وانه: “سنه، دێهگولان، سه‌قز، بۆكان، بانه، مه‌ریوان، زێویه، هه‌مه‌دان، كرماشان و ورمێ”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا ته‌نیا له شاری سنه سێ هه‌زار موعه‌لیمی ناڕازی به‌شداریان كرد. موعه‌لیمانی ناڕازی له ده‌ورووبه‌ری ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری سنه هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌قامی “چواربا‌غ”، خۆپیشاندانێكیان وه‌ڕێخست. موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی ناعادڵانه‌ی به‌ڕێچوونی ژیان، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر داخوازی ئازادی هاوكاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانیان و بارودۆخی ناله‌باری ئاموزش و په‌روه‌رش له ئێران، ده‌ستیان دایه مانگرتن و خۆپیشاندان. شایانی باسه ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی موعه‌لیمان، سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی و به‌شداری به‌ربڵاوی مه‌ئمورانی رژیم، به‌ڕێوه‌چوو و له یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و رۆژه، ده‌قیقه به ده‌قیقه به ژماره‌ی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ناڕازی، زیاد ده‌بوو. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له موعه‌لیمانی ئیخراجی ساڵانی رابردوو و هه‌روه‌ها موعه‌لیمانی خانه‌نشین كرا‌و، بۆ پشتیوانی له موعه‌لیمانی ناڕازی شاری سنه به مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ست بوون.