مانگرتنی هاوكاتی كرێكارانی مه‌عده‌كانی به‌ردی خه‌ڵوزی كوهبه‌نان

665q
رۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی به‌فرانبار زیاتر له‌ ٢ هه‌زار كرێكاری مه‌عده‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ردی خه‌ڵوزی شارستانی “كووهبه‌نان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حقوقی چه‌ندمانگیان به‌ شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ مانیان گرت.
كرێكارانی مه‌عده‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی “چه‌شمه‌ پودنه‌”، “پابدانای جنوبی” و چه‌ند مه‌عده‌نی دیكه‌، له‌ چون بۆ ناو تونیله‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی زۆغاڵ خۆیان بوارد و خوازیاری په‌رداختی هه‌قده‌سته‌كانیان بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ پێی راپۆرته‌كان كرێكارانی مه‌عده‌نی “هێشونی”ش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌تا نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار حقوقیان په‌رداخت نه‌كرێت، به‌ مانگرتووانه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن. ئه‌م یه‌كه‌مجاره‌‌ كه‌ كرێكارانی چه‌ندین مه‌عده‌ن له‌ شارستانی كوهبه‌نان به‌ شێوه‌ی هاوكات ده‌ست ده‌دەنه‌ مانگرتن.