مانگرتنی هه‌زاران پزیشك له‌ هێند

59
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پوشپه‌ڕ، زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س له‌ پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی رۆژئاوای “هێند” مانیان گرت.پزیشكانی ناڕازیی خوازیاری زیادبوونی حه‌قده‌ست، هه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و سه‌عاتی كاریی سابت له‌ ئه‌یاله‌تی “ماهاراشترا” له‌ رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م مانگرتنه‌ پاش شكستی وتۆوێژه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بۆ باشتر بوونی هه‌لومه‌رجی كاریی و زیاد بوونی حه‌قده‌سته‌كان ده‌ستیپێكرد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →