مانگرتنی هوشدار ئامێزی كرێكارانی فولادی ئاڵمان

 

345t

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وری سێهه‌می وتووێژه‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی سه‌نایه‌عی فو‌لادیی و ئێلكترونیكی له‌ هامبۆرگ، ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی كرێكاری فولادی ئاڵمان مانگرتنی هوشدار ئامێزیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌ پێی راپۆرتی ته‌له‌فه‌زیۆنی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان “ئای، ئار، دی”، له‌ حاڵێكدا كه‌ ده‌وری سێهه‌می وتووێژه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ ناكۆكی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی سه‌نایه‌عی فولاد و ئیلێكترونیكی له‌ شاری “هامبۆرگ”ی ئاڵمان ده‌ستیپێكردووه‌، یه‌كیه‌تی كرێكاری فولادی ئاڵمان هاوكات داوای له‌ زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار ئه‌ندامی خۆی كرد تا رۆژی جومعه‌ مانگرتنێكی هوشدارئامێز به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌.