له‌ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه تا چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، كرێكارانی كارخانه كاشی “جه‌م” له بروجێرد، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی ٣ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، مانگرتنی سێ رۆژه‌یان راگه‌یاند.
كرێكارانی ناڕازی له ماوه‌ی ئه‌م ٣ رۆژه‌دا به كۆبوونه‌وه له ده‌رووبه‌ری كارخانه كاشی جه‌م پێشیان به بارگیری گرتبوو. شایانی باسه دوابه‌دوای ئاماده‌بوونی كاربه‌ده‌ستانی فه‌رمانداری رژیم و به‌ڕێوبه‌ری گشتی كارخانه‌كه، به‌ڵێنیان پێدان به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا په‌رداخت ده‌كرێت، به‌م پێیه كرێكارانی كاشی جه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.