مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران

101
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، په‌ره‌ستاران به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ ئۆستانه‌كان له‌وانه‌ تاران، مازه‌نده‌ران، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئیسفه‌هان، خوزستان و هه‌مه‌دان، مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ئه‌م مانگرتنه‌ و كۆبوونه‌وانه‌ به‌ بانگه‌وازی پێشوو روویدا. شایانی باسه‌ په‌ره‌ستاران به‌ جیاوازییه‌ به‌رچاوه‌كانی نێوان حقوقی پزیشكان و په‌ره‌ستاران و حه‌قده‌ستی كه‌م و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ناعادڵانه‌ی په‌رداختی “موبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد” ناڕازیین. په‌ره‌ستاران، خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ده‌ستبه‌جێ ته‌عره‌فه‌گوزاری خه‌ده‌ماتی په‌ره‌ستاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی سه‌رووتر له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری، ئیستخدامی ره‌سمی په‌ره‌ستارانی په‌یمانی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیزافه‌كاری زۆره‌ملێ و له‌ به‌رامبه‌ریدا خوازیاری ئیستخدامی په‌ره‌ستارانی زیاترن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →