مانگرتنی په‌نابه‌رانی سیاسی ئێرانی له‌ توركیه‌

592t

جارێكیتر ژماره‌یه‌ك له‌ په‌نابه‌رانی سیاسی ئێرانی له‌ به‌رامبه‌ر كومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری ئانكارا، مانیان گرت.
په‌نابه‌رانی سیاسی ناڕازیی رایانگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر په‌زیرشی داخوازیی په‌نابه‌ریه‌تی ئه‌وان له‌ لایه‌ن كومیساریای باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ته‌حه‌مۆلی گوشاری زۆر، به‌ڵام هیچ چه‌شنه‌ كرده‌وه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ناردنی ئه‌وان بۆ وڵاتی سێهه‌م ئه‌نجام نه‌دراوه‌.