مانگرتنی په‌ناخوازنی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌وڵێر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی جۆزه‌ردان، “ژاکان باران، شاعیری خەڵکی “مەلەکشا” سەر بە شاری ئیلام، “سەعدی مەحموودی، “فەردین گرامی، “جەعفەر مستەفازادە” و “ئاکۆ ئەڵڵامورادی، په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لە ناڕەزایەتی بە وڵامنەدانەوەی ده‌فته‌ری نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر له‌ ئاست داخوازییەکانیان، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن و لێوی خۆیان دوورێوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پەناخوازانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ سێهەمین جار، لەبەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی UN لە هەولێر، خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوونئه‌م پەناخوازانە لە بەیانییەیەکدا داخوازییەکانیان لە ۹ مادە دا ئامادە و ڕادەستی نوێنەرایەتیی UN لە هەولێریان کردووە و جه‌غتیان كردووه‌ کە هەتا ئەو کاتەی کە وڵامی ویست و داخوازییەکانیان نەدرێتەوە، دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.