مانگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌ كاروانچیانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت

420y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كۆڵبه‌ران و كاروانچیانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌ بازاڕچه‌ی “قاسمه‌ڕه‌ش” سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كارییان له‌سه‌رسنوور، مانیان گرتووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاسبكاران رایانگه‌یاند خاوه‌نكاران نه‌‌ ته‌نیا باره‌كانیان لێ قورس كردوون، به‌ڵكوو حه‌قده‌ستی كه‌میشیان پێده‌ده‌ن. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كاروانچیان و كاسبكارانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت مانیان گرت. ئه‌م كاسبكار‌ و كاروانچیانه‌ كه‌ له‌رووی و له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌لی كاری گونجاو و بۆ به‌ڕێچوونی ژیان، روویان له‌م كاره‌ تاقه‌تپرۆكێن و مه‌ترسیداره‌ ‌ كردووه‌، له‌لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه‌ كرێ باریان كه‌م كرایه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی بێڕه‌حمانه‌ ده‌یانچه‌وسێنه‌وه‌.