رۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ره‌شه‌ممه، مانگرتنی كرێكارانی به‌شی “پاڵاوگه‌ی ئابادان” كه له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشابۆوه، چووه نێو سێهه‌مین رۆژی خۆیه‌وه.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ١٢٠ كرێكاری پاڵاوگه‌ی ئابادان كه له ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری ساختمان و نه‌سبی سه‌نایه‌عی پێترۆشیمی چالاكی ده‌كه‌ن، له رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی دوو مانگیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری پێوه‌ندیدار له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌وڵیداوه تا به هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركردن، ئه‌وان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ركار به‌ڵام كرێكاران رایانگه‌یاندووه تا كاتی ده‌سته‌به‌ر بوونی ویست و داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.