مانگرتنی کرێکارانی گرێبەستی شارەداری قوروە

کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەستی شارەداری قوروە، رۆژی دووشەممە 20ی مانگی گوڵان، لە ناڕەزایەتی بە دیار نەبوونی باروودۆخی دامەزرانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی لە رێگای پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک لە بەرامبەر بینای شارەداری قوروە و بە وتنەوەی دروشمەگەلێک خوازیاری دامەزرانیان بە شێوەی ڕەسمی بوون.