مانگرتنی گشتی شاره‌كانی مهاباد و سنه‌

265y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵانه‌وه‌، بۆ وڵامدانه‌وه‌ به‌ بانگهێشتی مانگرتنی گشتی، به‌شێكی به‌رچاو له‌ بازاڕ و دوكانه‌كانی شاری مهاباد و شه‌هه‌ره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ یه‌كی شاری سنه‌ ته‌عتیل كراون.جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی مهاباد خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراونی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ مهاباد، كۆتایی هێنانی به‌ حاڵه‌تی غه‌یره‌ عادی شار و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی و پۆلیس له‌ ئاستی شار و پێڕاگه‌یشتن به‌ رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی “فه‌ریناز خوسره‌وانی و سزادانی سه‌به‌بكارانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ن. هه‌واڵه‌كان هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ یه‌كی شاری سنه‌ له‌ وڵام به‌ بانگه‌وازی گشتی ته‌عتیل كراوه‌.