مانگرتنی گشتی له‌ زیندانی مهاباد

276
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان زیندانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ محدودییه‌تی تازه‌ی داسه‌پاو له‌ لایه‌ن ره‌ئیسی نوێی زیندانه‌وه‌، مانگرتنێكی گشتیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیاتر له‌ ٥٠٠ زیندانی پیاو و ٣٠ زیندانی ژن له‌ به‌نده‌كانی “ژنان”ی ئه‌م زیندانه‌ له‌م مانگرتنه‌ به‌شداریان كردووه‌ و ئێستاش مانگرتنێكی گشتی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م زیندانه‌ به‌رده‌وامه‌. “كه‌م كردنه‌وه‌ی مولاقاتی حزوری له‌ دوو هه‌فته‌ جارێك بۆ یه‌كمانگ جارێك، ته‌عتیل كردنی كارگه‌ی زیندان كه‌ جێگه‌ی فێربوون و سه‌رچاوه‌ی داهاتێك بوو بۆ زیندانیان، نه‌ناردنی زیندانیانی نه‌خۆش بۆ بێهداری زیندان، كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری فرۆشگای زیندان بۆ سه‌عاتێك له‌ رۆژ و قه‌تع كردنی به‌رقی ژووره‌كانی زیندان له‌ سه‌عات ١١ی شه‌و تا رۆژی دواتری، له‌ زومره‌ی ئه‌و مه‌حدودیه‌تانه‌یه‌ كه‌ ره‌ئیسی تازه‌ی زیندان به‌سه‌ر زیندانیانیدا سه‌پاندووه‌. ئه‌م سنووردانانه‌‌ له‌ لایه‌ن ره‌ئیسی زیندانه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رینی له‌ سه‌رتاسه‌ری زیندانی مهاباد لێكه‌وتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →