رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ره‌شه‌ممه، هه‌ڵسووڕاوێكی سێنفی موعه‌لیمان، هه‌واڵی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی گشتی موعه‌لیمانی له شاره جیاكانی وڵات راگه‌یاند.
موعه‌لیمان به گه‌ڵاڵه‌ی سه‌رله‌نوێ په‌سه‌ند كرانی “زیاد بوونی فه‌وقولعاده‌ی پیشه‌یی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت” و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌یه به بێ له‌به‌رچاو گرتنی مافی سێنفی ئه‌وان و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بودجه‌ی گونجاو بۆ ئاموزش و په‌روه‌رش له ساڵی داهاتوودا ناڕازیین. موعه‌لیمان له شاره‌كانی “تاران، خوڕه‌م ئاباد، كه‌ره‌ج، شه‌هریار، ئێسلامشههر، روبات كه‌ریم، زه‌ڕین شه‌هری ئێسفه‌هان، شههرێزا، ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی خوراسانی ره‌زه‌وی، دیوانده‌ره و ژماره‌یه‌ك له باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه له كرده‌وه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگدا له‌سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس حازر نه‌بوون.