مانگرتن بۆ ته‌عتیلی یه‌كشه‌ممه‌كان له‌ یونان

137
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكاران و كارمه‌ندان له‌وانه‌ كاركۆنانی فروشگاكانی “ئاتێن” ناوه‌ندی یونان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕیاری نوێی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ئازاد بوونی كار له‌ رۆژی ته‌عتیلی یه‌كشه‌ممه‌، مانیان گرت.
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌، زۆربه‌ی دوكانه‌كان له‌ “ئاتێن” داخراون. ناڕازییان وێڕای پشتیوانی له‌ سه‌رجه‌م مانگرتووان رایانگه‌یاندووه‌: “هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه‌ له‌سه‌ر كار بێت‌، ئه‌وان تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن.” شایانی باسه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێجباری ته‌عتیلی فروشگاكان له‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌، یه‌كێك له‌ بارودۆخی وامده‌رانی خارجی بۆ به‌خشینی به‌سته‌ی یارمه‌تی ماڵی تازه‌ به‌ یونان بووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان” رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌شێك له‌ خواسته‌كانی وامده‌ره‌كان به‌ یۆنان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی سیاسه‌ته‌كانی ریازه‌تی ئابووری له‌م وڵاته‌، به‌كرده‌وه‌ ده‌ردێت.