مانگرتن له‌خواردنی دوو زیندانی به‌ندكراو له‌ زیندانی ره‌جایی شار

550
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، “ئیبراهیم فیرووزی” هاوڵاتییه‌كی تازه‌ مه‌سیحی و “ئاره‌ش موقه‌دم ئه‌سڵان پوور”، هه‌ڵسووڕاوی فه‌رهه‌نگی، دوو زیندانی به‌ندكراو له‌ زیندانی “ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج” مانیان له‌ خواردنی بێ سنوور گرتووه‌.”ئیبراهیم فیرووزی” و “ئاره‌ش موقه‌ده‌م ئه‌سڵان پور” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌ زیندان به‌ داواكارییه‌كانیان، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ه‌وه‌ مانیان له‌خواردن گرتووه‌.