مانگرتن له‌خواردنی زیندانیانی سیاسی زیندانی ره‌جایی شار

398q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پێنج زیندانی سیاسی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری زیندانیانی سیاسی له‌لایه‌ن دوو زیندانی تۆمه‌تبار له‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕی به‌ پشتیوانی به‌رپرسانی زیندان، مانیان له‌ خواردن گرت.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ دوو زیندانی سالۆنی ١٢ی به‌ندی ٤ی زیندانی ره‌جایی شار كه‌ پێشینه‌ی ده‌رگیری و شه‌راره‌تیان هه‌یه‌، دوای هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندنی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، به‌ چه‌قۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و دایانه‌ به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار. ئه‌م كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسان و حێفازه‌ت و ئیتلاعاتی زیندانی ره‌جایی شار پشتیوانیان لێده‌كرێت و كاربه‌ده‌ستانی زیندان بۆ پێشگیری له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر زیندانیانی سیاسی هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ “عه‌لی موعێزی” زیندانی سیاسی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژانی شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.