مانگرتن له‌خواردنی زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان

604
“ئەمین عەبدوڵلاهی” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری بۆكان و به‌ندكراو له‌ زیندانی شاری بیرجەند، بە نیشانەی گواستنه‌وه‌ی بۆ ئەو زیندانه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.
بە پێی راپۆرته‌كان، “ئەمین عەبدوڵلاهی” خەڵكی شاری بۆكان كە ماوەی ١٠ ساڵە لە زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی دا به‌ند كراوه‌، پاش ئەوەی لە زیندانی تەبەسەوە بۆ زیندانی بیرجەند گواستراوه‌ته‌وه‌، مانی لە خواردن گرتووە و داوا ده‌كات كه‌ ره‌وانه‌ی زیندانی شوێنی نیشته‌جێ بوونی له‌ كوردستان بكرێت. پێویسته‌ بوترێت كه‌ بەپێی یاسا قه‌زاییه‌كانی ئێران بۆ بەندكراوان، هەر زیندانییه‌ك كە نیوەی زیاتری حوكمەكەی تێپەڕ بكات دەتوانێ لە مافی مەرەخسی كەڵك وەربگرێت، هەروەها ئەو مافەشی هەیە كە بۆ زیندانی شارەكەی خۆی بگوازرێته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئەمین عەبدوڵلاهی كە بە تۆمەتی ئەندامیه‌تی له‌ حێزبێكی نه‌یاری رژیم بە ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌، ماوه‌ی ١٠ ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌بێت، بەڵام رێگەی پێنەدراوە لەو مافانەی كەڵك وەربگرێت.