مانگرتن له‌خواردنی زیندانییه‌كی سیاسی

216
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، “محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵاهی” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ موره‌خه‌سی پێنه‌دان و دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجدار له‌لایه‌ن دادستانه‌وه‌، مانی له‌خواردن گرت. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵاهی كه‌ له‌ زیندانی ته‌به‌س به‌ند كراوه‌، دوای نوسینی نامه‌یه‌ك روو له‌ به‌رپرسانی زیندان و دادستان سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وڵام نه‌دانه‌وه‌ به‌م داخوازییه‌ی مانی له‌ خواردن گرتووه‌. به‌رپرسانی زیندان دوای ئه‌م نامه‌یه‌ ناوبراویان راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ته‌به‌س كردووه‌. شایانی باسه‌ محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدۆڵاهی پاییزی ساڵی ٨٤ له‌ حاڵێكدا كه‌ ١٧ ساڵ ته‌مه‌نی بوو، به‌ تۆمه‌تی “محاربه‌” له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ١٨ ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ زیندانی ته‌به‌س مه‌حكوم كرا. ئێستاش سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ كردنی ١٠ ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی، له‌ مافی مۆره‌خه‌سی و ئازادی مه‌رجدار بێبه‌شه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →