مانگرتن له‌خواردنی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ئێوین

954
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، “مه‌جید محه‌ممه‌دی موعین” رۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حوكمی ده‌ركراوی ئه‌م دواییانه له‌دژی خۆی‌، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “مه‌جید محه‌ممه‌دی موعین” رۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له‌ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێ بنه‌ما بوونی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵی، راگه‌یاندنی حوكمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم به‌ قازی په‌روه‌نده‌كه و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی و چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی نیزام” به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرابوو و له‌ ساڵی ٨٩وه‌ له‌ زیندان به‌ندكراوه‌.