مانگرتن له‌خواردنی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

548y
له‌ رۆژی جومعه‌ ٨ی مانگی “جوزه‌ردان”ه‌وه‌، “بسمه‌ ئه‌لجه‌بوری” هاوڵاتییه‌كی عێراقی به‌ندكراو له‌ زیندانی “قه‌رچه‌كی وه‌رامین”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گیشتن به‌ داواكارییه‌كه‌ی، مانی له‌ خواردنی بێ سنوور گرت.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بسمه‌ ئه‌لجه‌بوری، شه‌ش رۆژ له‌وه‌پێش به‌ داواكاری پێڕاگه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ بۆ زیندانی عێراق بۆ درێژه‌دان بۆ ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی مانی له‌خواردن گرت. شایانی باسه‌، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی جاسوسی، به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. ناوبراو به‌هۆی مانگرتن له‌خواردنی به‌رده‌وام، له‌ زیندانی “ئێوین”ه‌وه‌ بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گواسترایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →