مانگرتن له‌خواردنی مه‌حمود بهێشتی له‌نگرودی له‌ زیندان

957
“مه‌حمود بهێشتی له‌نگرودی” وته‌بێژی كانونی سێنفی موعه‌لیمان، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ له‌ زیندانی ئێوین‌ مانی له‌ خواردنی وشك گرتووه‌.
مه‌حمود بهێشتی له‌نگرودی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی له‌زیندان راگرتنی و راگه‌یاندنی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌حكامی پێشوو، ماوه‌ی شه‌ش رۆژه‌ كه‌ له‌ مانگرتن له‌ خواردندا به‌سه‌ر ده‌بات. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، كانونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران له‌ راگه‌یاندنێكدا، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و حوكمی ده‌ركراو له‌دژی مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگرودی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و به‌ توندی مه‌حكومی كرد.