مانگرتن له‌خواردنی هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل

731
هه‌واڵنێری “هێرانا” هه‌واڵی مانگرتن له‌خواردنی “عه‌باس له‌سانی” هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له‌ زیندانی “ئه‌ردبیل”ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ندكراوه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاری كاربه‌ده‌ستانی زیندان و كه‌مبوونی ئیمكانات، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. دوابه‌دوای مانگرتن له‌خواردنی ناوبراو، كاربه‌ده‌ستانی زیندان راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه‌یان كردووه‌.