مانگرتن له‌ به‌نده‌ری كاله ی‌ فه‌رانسه‌

19
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی “مای فێری لینك” له‌ شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه‌ “یۆرۆتونل” له‌ به‌نده‌ری كاله،‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شۆمالی فه‌رانسه،‌ مانگرتنیان وه‌ڕێخستووه‌.ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ یه‌كه‌مین ساته‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ستێپكردووه‌ و قه‌ره‌بالغییه‌كی زۆری له‌ نێوان جاده‌كانی دوروبه‌ردا،‌ پێكهێناوه‌. مانگرتنی كرێكاران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ له‌ كانالی “تۆنێلی مانش”ی لێكه‌وتۆته‌وه‌. كرێكاران مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئاڵوگۆڕه‌كان له‌ داهاتوودا له‌ شیركه‌تی “مای فێری لینك”، بێكاری و ئێخراجی ئه‌وانی لێبكه‌وێته‌وه‌. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌سه‌ر ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دانیشبوون و هه‌وڵیان دا بڵاوه‌یان پێبكه‌ن.