چڕتربوونه‌وه‌ی گوشار و ئه‌زیه‌ت و ئازار و سووكایه‌تی پێكردن له‌دژی “ئاتێنا فه‌رقه‌دانی” هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی له زیندانی ئێوین، ناوبراوی ناچار به مانگرتن له خواردنی ٣ رۆژه كرد.ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه جه‌ختی كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری درێژه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وتانه مانگرتن له خوارنهكهی سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه. ئاتێنا فه‌رقه‌دانی نه‌قاش و هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی به تۆمه‌تی “سووكایه‌تی به كاربه‌ده‌ستانی رژیم، كوبوونه‌وه و ته‌بانی و سووكایه‌تی به رێبه‌ری رژیمی كۆماری ئیسلامی”، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه به ١٢ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.