مانگرتن له‌ خواردنی دوو هۆنه‌رمه‌ندی به‌ندكراو

53
“مێهدی و حوسێن ره‌جه‌بیان”، كه‌ هه‌ر دووكیان بران و له‌ بواری موسیقی و فیلمسازیدا كار ده‌كه‌ن، له‌ زیندانی ئێوین ده‌ستیاندایه‌ مانگرتن له‌ خواردن.
به‌پێی لێدوانی ئه‌م هۆنه‌رمه‌نده‌ به‌ندكراوانه‌، به‌رپرسانی زیندان به‌بێ سه‌ره‌نجدان به پێویستییان به‌ ده‌وا و ده‌رمان، له‌ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی پێیان خۆیان بواردووه‌ و ئه‌وانیان له‌ زیندان له‌یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، هه‌تا كاتی گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانیان و ڕه‌زامه‌ندی بۆ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی، درێژه‌ به‌ مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. پێشووت و به‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌م هۆنه‌رمه‌ندانه‌، زیاد له‌ ٤٠٠ هۆنه‌رمه‌ندی ئێرانی له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵاوه‌ ڕوو له‌ وه‌زیری ئێرشادی ڕژیم، داوایان لێ كردبوو هه‌تا هه‌نگاوێك بنێن بۆ ئه‌ویكه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان، هۆنه‌رمه‌ندانی ئێرانیی نه‌خه‌نه‌ ژێر گۆشاره‌وه‌. شایانی باسه‌ رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یش داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ئێران كردووه‌ هه‌تا حوكمه‌كانی سزا و زیندان له‌سه‌ر ئه‌م هۆنه‌رمه‌ندانه‌ هه‌ڵگرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم سه‌ره‌نجیان به‌م داواكارییانه‌ نه‌داوه‌.