مانگرتن له‌ خواردنی زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی ورمێ له‌ زیندانی یاسووج

159y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ناوی “قه‌دریه‌ قادری” خه‌ڵكی شاری “ورمێ” كه‌ له‌ زیندانی یاسووج به‌سه‌رده‌بات، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌باری زیندان، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی گشتیی به‌ندی ژنان و بێبه‌ش بوون له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی، ماوه‌ی شه‌ش رۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و مانگرتنه‌كه‌ی‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه ساڵی ١٣٩٠‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی نه‌یاری رژیم له‌ شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی پێدرا و دواتر له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیمه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی بۆ ٧ ساڵ زیندان و تبعید بۆ زیندانی یاسوج گۆڕدرا.