مانگرتن له خواردنی زیندانییه‌كی سیاسی به ناوی “قه‌دریه قادری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ندكراو له زیندانی یاسوج، چووه نێو شه‌شه‌مین رۆژی خۆیه‌وه.به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌م زیندانییه سیاسییه له ناڕه‌زایه‌تی به “راگیرانی له نێو به‌ندی ژنانی زیندانیانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان” و “بێبه‌ش بوون له مافی موره‌خه‌سی”، له رۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵانه‌وه مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو كۆتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٠، به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش زیاتر له دوو مانگ لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام حكومه‌كه‌ی له دادگادا بۆ حه‌وت ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ زیندانی یاسوج كه‌م كرایه‌وه.