مانگرتن له‌ خواردنی كرێكارانی كارخانه‌ی لوله‌ گوسته‌ری ئه‌سفرایین

780
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی “لوله‌ گوسته‌ری ئه‌سفرایین” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٣ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی خۆیان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌رمانان له‌ مانگرتن له‌ خواردن به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كرێكارانی كارخانه‌ی لوله‌گوسته‌ر له‌ رۆژی دووشه‌مه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی ٦٥٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ مانیان گرتووه‌. شایانی باسه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن شیركه‌تی نه‌وته‌وه‌ كڕدراوه‌، به‌ڵام ئه‌م شیركه‌ته‌ پولی به‌رهه‌مه‌كانی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و خاوه‌نكار به‌م بیانووه‌ له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.