مانگرتن له‌ خواردنی كرێكارانی پێترۆشیمی رازی ماهشه‌هر

396
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له‌ ٤٠٠ كرێكاری قه‌راردادی راسته‌وخۆی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شیركه‌تی پێترۆشیمی “رازی ماهشه‌هر” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌ستی كه‌م و نه‌بوونی مه‌زایا، مانیان له‌خواردن گرتووه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان، حه‌قده‌ستێك كه‌ كرێكارانی قه‌راردادی راسته‌وخۆی ته‌ئمینی ئیجتماعی پێترۆشیمی رازی پێیان ده‌درێت به‌ راده‌یه‌ك كه‌مه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌وتیی و باقی شیركه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ نایێته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، كرێكاران له‌ مه‌زایاگه‌لێكی دیكه‌ وه‌كوو بۆنی كارت، مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ په‌رواز، سالۆنه‌كانی نان خواردن، كلاسه‌ ئاموزشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شیركه‌تیش بێبه‌شن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →