مانگرتن له‌ خواردنی چوار به‌ندكراوی سیاسیی له‌ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر ی كه‌ره‌ج

625q
چوار كه‌س له‌ به‌ندكراوانی زیندانی “ڕه‌جایی شه‌هر”ی كه‌ره‌ج له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٦ی به‌فرانبار ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.
به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كان، “فه‌رید ئازمووده‌، عه‌لیره‌زا فه‌راهانی، ئیره‌ج حاته‌می و بێهزاد ته‌ره‌حۆمی” به‌ هۆی‌ حیساب نه‌كرانی ده‌وره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران و راگیرانیان له‌ به‌ندی زیندانیانی عادی و به‌ بێ له‌به‌رچاو‌گرتنی یاسای “ئه‌سڵی ته‌فكیك ی جه‌رایم”، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. ئه‌م به‌ندكراوانه‌‌ هه‌ركامیان زیاتر له‌ یه‌كساڵ له‌ سلولی ئینفرادیدا به‌ندكراون، به‌ڵام بۆ هیچكامیان‌ ماوه‌ی “بازداشت”له‌ ئینفرادیی به‌ حیساب نه‌هاتوه‌. ئه‌م به‌ندكراوانه‌ رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر بە وه‌زعیان رانه‌گه‌ن، درێژه‌ به‌مانگرتن له‌خواردنیان ده‌ده‌ن.