مانگرتن لە خواردنی یازدە زیندانی سیاسی

لە چەند حەفتەی رابردووە یازدە بەندکراو، لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتی بە هەڵسووکەوتی خراپی بەپرسان و وڵام نەدانەوە بە داواکارییەکانیان، زیندانیەکان، مانیان لە خواردن گرتووە.

زیندانیانی مانگرتوو بریتین لەخالید پیرزادە، محەمەد تورکەمانی، ئیرەج حاتەمی، فەرزاد سامانی، رەزا تاڵشیان، ئەبولفەزڵ غەسالی، ویان محەمەدی، حسێن هاشمی، محەمەد عەلی عەموری، موختار ئال بو شوکە و قاسم سەنجەریشایانی باسە کە هەر ئەمساڵ چەندین زیندانی سیاسی دیکە لە ناڕەازەتی بە دۆخی خراپی زیندانەکان و هەڵسووکەتی نالەباری بەرپرسان مانیان لە خواردن گرتبوو کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکرێ بەسەبا کورد ئەفشار، موژگان کاوسی، ئەمیر سالار داودی، بەکتاش ئابتین، و سینا بێهێشتی.