مانگرتن و خۆپیشاندانی كاركۆنانی شیركه‌تی ئه‌یرفڕانس

489
كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه‌ جیاجیاكانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئه‌یرفڕانس” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌رنامه‌ی ئیسڵاحاتی ئه‌م شیركه‌ته‌، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ مانیان گرت.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌یرفڕانس له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی په‌رواز، باند، ئای تی، فێرت، فڕۆكه‌وانان و خه‌ده‌مه‌ی فرۆكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی وته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م شیركه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ سێهه‌مین به‌رنامه‌ی ئیخراجی به‌كۆمه‌ڵی كرێكاران و كارمه‌ندانی كه‌ ٢٩٠٠ كه‌س ده‌بن، مانیان گرت.