سهلهبهریانی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، هه‌زاران موعه‌لیمی ناڕازی له مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ریدا، له به‌رده‌م ئێداراتی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له ئۆستانه‌كان و شاره جیاجیاكانی ئێران كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی به‌رینیان وه‌ڕێخست.موعه‌لیمان له ئۆستانه‌كان و شاره جیاجیاكانی وڵات له‌وانه تاران، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، ساوه، خۆمه‌ین، دێهده‌شت، شه‌هری كورد، سنه، مه‌ریوان، قوروه، سه‌رده‌شت، بیجار، بۆكان، دیوانده‌ره، پیرانشار، سه‌قز، پاوه، گیلانغه‌رب، بانه، تێكاب، ورمێ، بروجێرد، ئه‌لیگوده‌رز، نورئاباد، دولفان، كرماشان، یه‌زد، بجنورد، سه‌بزه‌وار، جاجێرۆم، زه‌نجان، ئه‌بهه‌ر، قه‌زوین، مه‌شهه‌د، به‌نده‌رعه‌باس، بهندرئێمام، بوشێهر، ساوه، هه‌مه‌دان، قه‌زوین، شاهروود، ئیلام، ره‌شت، شههرێزا، زاهێدان، زه‌ڕین ده‌شت، داراب و ئه‌یوانی غه‌رب كۆبوونه‌وه. له تاران سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار موعه‌لیم له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش، گروپی ٣٠٠ كه‌سی له موعه‌لیمان به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه. ناڕازییان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، باشتربوونی بارودۆخی به‌ڕێوچوونی ژیان و لابردنی هه‌ڵاواردنی حقوقیی نێوان خۆیان و باقی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بوون. له‌م كۆبوونه‌وانه هه‌روه‌ها پلاكاردگه‌لێك بۆ پشتیوانی له موعه‌لیمانی زیندانی و له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌رچاو ده‌كه‌وێت. له هه‌ندێك له شاره‌كان، له نێوان هێزه ئینتزامیه‌كانی رژیم و موعه‌لیمانی ناڕازی تێكهه‌ڵچوون روویداوه. شایانی باسه كه مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له‌م رۆژه‌دا زۆر به‌رینتر له ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتووانه‌ی موعه‌لیمان له رۆژی ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو بووه.