پاش پێشێلكردنی مافی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “كه‌ویر”ی یه‌زد، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م كارخانه‌كه خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به ویست و داخوازییه‌كانیان بوون.
ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاران له رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ره‌شه‌ممه به شێوه‌یه‌ك توند بۆوه كه ئه‌وان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته، پێشیان به هاتووچۆی ئۆتۆمۆبیله‌كان و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان گرت. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به جێگای وڵامدانه‌وه به ویست و داخوازی كرێكاران، به بانگ كردنی مه‌ئمورانی هێزی ئینتزامی وڵامی به ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان دایه‌وه.