مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ماشین سازیی ته‌ورێز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین سازیی ته‌ورێز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییتی كاریان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌دوای سپاردنی شیركه‌تی ماشین سازیی ته‌ورێز به‌ سازمانی “په‌ره‌پێدان و نوێ كردنه‌وه‌ی سه‌نایعی ئێران”، كه‌سێك به‌ناوی “ته‌قوامه‌نش” وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م شیركه‌ته‌ هه‌ڵبژێردرا. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌ سه‌رنج دان به‌ پێشینه‌ی كاری ئه‌م كه‌سه‌، ئه‌وان نیگه‌رانی داهاتووی كاریانن. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، بڕیاردرا كه‌ سازمانی “په‌ره‌پێدان و نوێ كردنه‌وه‌ی سه‌نایعی ئێران” په‌یگیری كێشه‌وگرفتی كرێكاران و دیاری كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مۆدیره‌ی شیركه‌ت بێت و كارفه‌رماكان به‌ڵێن بده‌ن كه‌ ئه‌منییه‌تی كاری كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ دابین بكرێت.