مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌یان هه‌زار كرێكار له‌ ویه‌تنام

69y (1)
نزیكه‌ی ٩٠ هه‌زار كرێكاری سه‌نعه‌تی كه‌وش له‌ شاری “هوشی مینه‌” له‌ باشوری ویه‌تنام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ یاساكانی نوێی كار، پاش مانگرتن له‌سه‌ر كاره‌كانیان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتێك كه‌ له‌ سایتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان” بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی كارخانه‌كانی كه‌وشی “نایك و ئادیداس”، یاساكانی نوێی كار كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتووی زایینیدا به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، مه‌زایای كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ ئاكامدا توانایی ئه‌وان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ له‌ كاتی بێكاریدا دێنێته‌ خواره‌وه‌.