مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌دی ته‌نگ سۆرخ

4444444444444
سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی پرۆژه‌ی سه‌دی ” ته‌نگ سۆرخ” بۆیر ئه‌حمه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی هه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن و له‌ به‌ر ئۆستانداری كۆهگیلو‌یە و بۆیر ئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ زۆربەیان‌ خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ته‌نگ سۆرخن بە هاوكاری ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه‌ بەریان بە کاری بناغەڕێژی سه‌دی ته‌نگ سۆرخ گرت و رایانگه‌یاند تا گەیشتن به‌ خواسته‌ ڕەواکانیان چالاكی ده‌ست پێناكه‌نەوە. مانگی ڕابردووش به‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئەم سه‌دە بۆ ماوەی دوو هه‌فتەی‌ به‌رده‌وام له‌ به‌ر ئۆستانداری رژیم، به‌شێكی زۆر له‌ هه‌قده‌ستە دواخراوەکانیان په‌رداخت كرا.