رۆژی پێنجشه‌ممه كرێكارانی شیركه‌تی دامه‌زرادنی سه‌نایعی و مه‌عادنی پارس “پامیدكۆ”، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ماف و مه‌زایای موعه‌لیمان، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردودا مانیان گرت.
كرێكارانی مانگرتووی “پامیدكۆ” به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه فه‌رمانداری رژیم، خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون. كرێكاران رایانگه‌یاندووه: تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه شیركه‌تی دامه‌زراندنی سه‌نایع و مه‌عادنی پارس “پامیدكۆ”، له بواری ئێرائهی خه‌ده‌ماتی موهه‌ندیسی و تكنۆلۆژی جێ پێویست له سه‌رجه‌م بواره‌كانی مه‌عده‌ن، سه‌نعه‌ت و به تایبه‌ت سه‌نایعی باڵاده‌ستی فولاد، كار ده‌كات.