مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری یاسوج

102
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی مانگرتووی خه‌ده‌ماتی شه‌هری شاره‌داری یاسووج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای موزدیان، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست، جه‌ژنانه‌، سه‌نه‌وات و مافی بیمه‌ی كرێكارانی به‌شی خه‌ده‌ماتی شه‌هری شاره‌داری له‌وانه‌ جاڕوكاران و جه‌دوه‌لكارانی په‌رداخت نه‌كراوه‌. دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌، ٣ كه‌س له‌ كرێكاران به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ باقی كرێكارانی دیكه‌ بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئۆستانداری رژیم جه‌له‌سه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌براوه‌ و كرێكاران، له‌سه‌‌ر مه‌زایا و خواسته‌كانیان قسه‌ و باسیان كردووه‌.