مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی كاراب په‌ی

221
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی شیركه‌تی “كاراب په‌ی” له‌ بافق له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ مانیان گرت و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیكه‌ی پێنج مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردووشدا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان درابوو و گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام خاوه‌نكار تا ئێستا هیچ كام له‌ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری “كاراب په‌ی”، عه‌مه‌لیاتی ئیجرایی شه‌به‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی فازڵاوی شه‌هری و هه‌روه‌ها هێڵی گواستنه‌وه‌ی فازڵاوی شاری بافقی وه‌ئه‌ستۆیه‌.