مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فازه‌كانی ٢١ و ٢٢ی عه‌سه‌لویه‌

144q
زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری فازه‌كانی ٢١ و ٢٢ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، كرێكاران خوازیاری په‌رداخت كردنی چوار مانگی حه‌قده‌ستی دواخراوی خۆیانن. كرێكارانی مانگرتوو كه‌ له‌ بواری هێڵی لوله‌كانی ته‌ئسیساتی نه‌وتی چالاكی ده‌كه‌ن، رۆژانی له‌ شوێنی كارگاكه‌یان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی ماف و مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوشدا كرێكارانی فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی عه‌سه‌لویه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ مانیان گرتبوو.