رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانكاری موجته‌مه‌عی پێتروشیمی به‌نده‌ری خومه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له ده‌وروبه‌ری ئه‌م موجته‌مه‌عه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ناڕازییان كرێكارگهلێكن كه له رێگای شیركه‌تی په‌یمانكاری فریمكۆ له شیركه‌تی پێترۆشیمی بێسپاران كار ده‌كه‌ن. كرێكاران رایانگه‌یاندووه: خاوه‌نكارانی سه‌ره‌كی موجته‌مه‌عی پێترۆشیمی به‌نده‌ری خومه‌ینی له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون تا به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت نه‌كه‌ن. به شێوه‌یه‌ك كه له حه‌قده‌ستی مانگی گه‌لاوێژی كرێكاران، بڕه پووڵێك كه پێشتر له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه وه‌كوو مه‌زایا به‌م كرێكارانه ده‌درا، كه‌م كراوه‌ته‌وه.