مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی لوشان

557
رۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی “فولادی لوشان” له‌ “مه‌نجیل” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی گیلان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرت و له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری رژیم كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌م كارخانه‌یه‌ زیاتر له‌ ٢٤٠ كرێكار چالاكی ده‌كه‌ن كه‌ له‌ مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ تا ئێستا، حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای موزدیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ دوایین به‌دواداچوونه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار ئه‌نجامیان داوه‌، هیچ وڵامێكی روونیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاروه‌ بۆ په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌، كرێكاران بڕیاریان داوه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رینتر بكه‌نه‌وه‌. شیركه‌تی ئاهه‌ن و فولادی لوشان له‌لایه‌ن دادستانی رژیم به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كرێت. شایانی باسه‌ مه‌ئموورانی ئینتزامی رژیم به‌ ده‌ستێوه‌ردان و هێرش بۆسه‌ر كرێكاران، ده‌ستیان دایه‌ بڵاوه‌پێكردنیان.