مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

311q
به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٨٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا” له‌ چواره‌مین رۆژی مانگرتنی خۆیان له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداریی رژیم له‌ ساوه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ پێی قه‌راردادێك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ له‌گه‌ڵ قه‌رارگای خاتم النبیای رژیم به‌ستبووی، بڕیار درا كه‌ سه‌فارشه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ته‌ولید بكات. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌، پێویسته‌ كارخانه‌كه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م سفارشاته‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ شێوه‌ی دوو شیفته‌ كار بكات. كرێكاران به‌ مه‌رجێك حازرن ئه‌م بارودۆخه‌ قبوڵ بكه‌ن كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت بكرێت. به‌م بۆنه‌وه‌ بۆ ده‌ستپێكی كار و ته‌شویقی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكه‌وتی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ هه‌ر كام له‌ كرێكاران ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نی په‌رداخت كرد و به‌ڵێنی پێدان له‌ رۆژانی داهاتوودا حه‌قده‌ستی دواخراوی دوو مانگی دیكه‌شیان په‌رداخت بكات. دوابه‌دوای جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنی مودیریه‌ت و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی دیاریكراو، كرێكاران رێكه‌وتی ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كارخانه‌كه‌یان داخست. له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی دووشه‌ممه‌ چه‌ند نوێنه‌ری كرێكاران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رماندار، سه‌رۆكی ئیداره‌ی كار، سه‌رۆكی بیمه‌ و سه‌رهه‌نگێكی هێزی ئینتزامی رژیم وتووێژیان كرد، به‌ڵام كرێكاران حازر به‌ قبوڵ كردنی به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی یه‌كمانگ حقوقی دواخریان نه‌بوون.