مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ كارخانه‌ی مه‌یان ئاب

569
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكاران شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشكه‌ری “مه‌یان ئاب”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراجی كرێكارانی بوومی، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای ده‌خاڵه‌تی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیم و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چه‌ندین كه‌س له‌ كرێكاران، ئه‌م مانگرتنه‌ ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی لیكه‌وته‌وه‌. له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ كه هێزه‌كانی رژیم‌ له‌ گازی فرمێسكریژ كه‌ڵكیان وه‌رگرت، هاوه‌سه‌ری یه‌كێك له‌ كرێكاران به‌ هۆی لێدانی به‌ باتۆم، به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. كرێكارانی ناڕازیی شیركه‌تی مه‌یان ئاب كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری “نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌” قه‌راری گرتووه‌، خوازیاری لابردنی مودیرعامل و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ ئیخراج كراوه‌كانیان بوون.