مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ چه‌ند شاری هه‌رێمی كوردستان

555
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌وانه‌ “سلێمانی، دوكان، حه‌ڵه‌بچه‌، راپه‌ڕین و سه‌ید سادق” ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
موعه‌لیمان و كارمه‌ندان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ماف و مه‌زایاكانیان مانیان گرتووه‌. موعه‌لیمان به‌ داخستنی كلاسه‌كانی دره‌س، خوێندكارانیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرد و له‌ وتنه‌وه‌ی ده‌رس خۆیان بوارد. زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كه‌ ئه‌م كارمه‌ند و موعه‌لیمانه‌ حقوقیان پێنه‌دراوه، ته‌نانه‌ت حقوقی مانگه‌كانی رابردووشیان به‌ دواخرانی چه‌ند مانگه‌وه‌ پێی په‌رداخت كراوه‌.