له ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه، شاری به‌نده‌ریی سیاتێلی ئا‌مریكا شاهێدی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لێمان و هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه بوو.به پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان هه‌زاران موعه‌لێمی شاری سیاتێل له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان له نیزامی ئاموزشی ئه‌م وڵاته و شلوغ بوونی كلاسه‌كان مانیان گرت. به پێی ئه‌م راپۆرته، ٢ هه‌زار و ٥٠٠ موعه‌لێمی شاری “سیاتێل”یش له خۆپیشاندانێك كه له لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئاموزشی ئه‌م شاره به‌رنامه‌رێژی كرابوو، به‌شداریان كرد. هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان سه‌دان كه‌س له هه‌ڵسووڕانی ژینگه و دانیشتووانی به‌نده‌ری سیاتێل به عه‌مه‌لیاتی شیركه‌تی نه‌وت له‌لایه‌ن شیركه‌تی “رۆیاڵ داچ شێل” له قوتبی شومال ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. شیركه‌تی شێل به‌نیازه دوو سه‌كۆی نه‌وتیی گه‌وره به‌رله ناردنی بۆ قوتبی شوماڵ، له‌م به‌نده‌ره دامه‌زرێنێت. ئه‌مه دووهه‌مین خوپیشاندانی ناڕازییانه له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا.