مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی شیرازی له‌ گورگان

727
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “شیرازی” له‌ گورگان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی “په‌رداختی موبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد”، مانیان گرت و له‌ نزیك ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان به‌ ئاماژه‌دان به‌ هه‌ڵاواردنی به‌رین له‌ په‌رداخت كردنی مه‌زایای په‌ره‌ستاران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ ناعادڵانه‌یه‌ بوون. به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌‌ به‌ ئاماده‌بوونیان له‌نێو په‌ره‌ستاران به‌ڵێنانیان پێدان كه‌ به‌ داواكاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان رابگه‌ن. شایانی باسه‌ له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا رێكه‌وتی ٥ی مانگی سه‌رماوه‌زیش په‌ره‌ستارانی گورگان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌ چه‌ندین جار كۆبونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.