مانگرتن و پشتیوانی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی كوردستان له‌ نه‌سرین ستوده‌

340y
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی كوردستان، له‌ به‌رده‌م كانونی پارێزه‌رانی شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ نه‌سرین ستووده‌ راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی كوردستان، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م كانونی پارێزه‌رانی شاری تاران، به‌ بێبه‌ش كردنی نه‌سرین ستووده‌ له‌ درێژه‌دان به‌كاری پارێزه‌ری، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و زیندانیانی سیاسی پێشوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسیان سه‌باره‌ت به‌ بارۆدخی خراپی زیندانیان به‌ نه‌سرین ستووده‌ و باقی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ راگه‌یاند و داوایان لێیان كرد كه‌ له‌ زیندانیانی سیاسی پشتیوانی بكه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →